(سبەی):
دوای هه‌شت رۆژ له دیار نه‌مانیان تائێستا ته‌رمی دو راوچییه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی رانیه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، تیمێكیش له‌به‌غداوه گەیشتوەتە شارەکە بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیاندا.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و دو راوچییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه له پێنج شه‌ممه‌ی ابردوه‌وه له‌ده‌ربه‌ندی رانیه به‌خۆیان و به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه بێسه‌روشوێن بون.
رایگەیاند: گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی ئه‌و راوچیانه‌دا به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی تایبه‌تی ژێر ده‌ریایی له به‌غداوه گه‌یشتونه‌ته رانیه.
دوای ئه‌وه‌ی له كامێراكانی چاودێریه‌وه ئاراسته‌ی به‌له‌می راوچییه‌كان دیاریكراوه، تیمه‌كه له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان كردوه به‌گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كاندا، به‌ڵام تائێستا هیچ شوێنەوارێكیان دیارنییه.
ئه‌و دو كه‌سه‌ی بێسه‌روشوێن بون دانیشتوی رانیەن و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی (29) ساڵه‌و خێزانداره، ئه‌وه‌ی دیکەیان ته‌مه‌نی (23) ساڵه.