(سبەی):
موراد قه‌ره‌یلان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ریفراندۆمه‌وه مه‌ترسی پارچه‌بونی زیاتری هه‌رێم هه‌یه، ده‌شڵێت: توركیا له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باشور رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌كه‌كه رایگه‌یاند؛ كاتێك ریفراندۆم له باشوری كوردستان كرا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كرابو، كه پێویست بو له‌ناوخۆ یه‌كڕیزی و له ده‌ره‌وه‌ش پشتگیری بۆ به‌ده‌ست بهێنرایه، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه ئێستا مه‌ترسی پارچه‌بونی زیاتری باشور هه‌یه كه‌ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌یه و نابێت یه‌كێتی و پارتی رێگه به‌قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكییه‌كان بده‌ن.
قه‌ره‌یلان، له باره‌ی (16)ی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه وتی: پێویسته دوژمنه‌كان بناسین و ئه‌وه بزانن ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی هیچ دۆستایه‌كیان بۆ كورد نیه، وتیشی: هێزه‌كانی ئه‌وان رۆژێك دوای هێزه‌كانیتر له كه‌ركوك كشاونه‌ته‌وه و پێشتریش له كشانه‌وه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌رگری بكرایه ئه‌وا په‌كه‌كه‌ش به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد.