(سبەی):
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماده‌یی پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات له‌واده‌ی دیاریكراودا كه (15)ی مانگی ئایاری داهاتوه.
موعته‌مه‌د موسه‌وی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند؛ كۆمسیۆن (12) ملیۆن كارتی ده‌نگدانی نوێی كۆپی كردوه و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شی ده‌كات.
وتیشی: ئه‌و كارته نوێیه‌ی ده‌نگده‌ران زانیاری وردی له‌سه‌ر ده‌نگده‌رو وێنه‌كه‌ی و هه‌ر (10) جێ په‌نجه‌كه‌ی تیادایه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند؛ ئامێره‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه كه ژماره‌یان زیاتر له (59) هه‌زار ئامێره و ئێستا (35) هه‌زاریان له‌لایه‌ن كۆرییه‌كانه‌وه گه‌یشتۆته عیراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ماوه‌ی داهاتودا به‌دو وه‌جبه ئامێری دیكه‌ش ده‌گاته عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی ده‌نگدان ئاماده‌بێت.
حكومه‌تی عیراق رۆژی (15)ی مانگی ئایاری داهاتوی دیاریكردوه بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پارێزگاكان.