(سبەی):
بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت؛ به‌مزوانه هێزه‌كانی سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری ره‌ققه پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی كه یه‌كێكه له گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە به‌یروت و له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مەریكا هێزه‌كانی له رۆژهەڵاتی روباری فورات بڵاو كردوەته‌وه و ده‌یه‌وێت سوریا دابه‌ش بكات.
ویلایەتی ئاشكرای كرد؛ به‌مزوانه ده‌بینین هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا پێشڕه‌ویی ده‌كات له سوریا و رۆژهەڵاتی فورات و شاری ره‌ققه کۆنترۆڵ دەکاتەوە.
پێش ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، هه‌فته‌ی رابردو رژێمی سوریا رایگه‌یاند؛ تا ئه‌و كاته‌ی سوپا شاری ره‌ققه کۆنترۆڵ ده‌كاتەوە، وه‌ك شارێكی داگیركراو لێیدەڕوانین.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی مه‌ترسیی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مه سه‌ره‌تای پێكادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مەریكا و روسیا بێت له سوریا.