(سبه‌ی):
په‌رله‌مانی توركیا له‌دانیشتنێكدا كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) به‌ڕێوه‌چو، یاسایه‌كی تێپه‌ڕاند له‌باره‌ی رێكخستنی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن كه به بۆچونی به‌شێك له ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، ئه‌و یاسایه بواری زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ته‌زویر و هه‌ڕه‌شه له بێخه‌وشیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات كه بڕیاره ساڵی داهاتو ئه‌نجام بدرێت.
له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌دا، گفتوگۆی توند و هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان رویدا.
به‌پێی ئه‌و یاسایه، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رێگا ده‌درێت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا كه ئه‌وه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ هێنانه‌كایه‌ی شه‌راكه‌ت له‌نێوان پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان. پێشبینیش ده‌كرێت یاساكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت به‌و پێیه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی (مه‌هه‌په) پشتیوانی له‌و یاسایه ده‌كه‌ن.
یاساكه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه ده‌دات به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن كه بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه بلكێنێت و سندوقه‌كانی ده‌نگدانیش بگوازێته‌وه له بنكه‌یه‌ك بۆ بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن.
پارتی گه‌لی دیموكراتی (هه‌ده‌په) پێی وایه كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه كه له یاساكه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، ده‌بنه هۆی رێگاخۆشكردن بۆ گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنانه‌ی كه پارته‌كه‌یان پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزی هه‌یه.