(سبەی):
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و كاره‌سات و شكسته‌كه‌ی (16) ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دوایی گورزێكی گه‌وره‌ی له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمداوه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌ماوه، كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له (400) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بو، له‌دوای ئه‌و روداوانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها پێنج كێڵگه‌ی نه‌وتی له ژێر ده‌ستدا ماوه كه به‌رهه‌می رۆژانه‌یان نزیكه‌ی (280) هه‌زار به‌رمیله.
شكست و روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ر زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابوری هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبونی سێ ساڵ و نیو به‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی كیڵگه‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن له كه‌ركوك و عه‌ین زاله و به‌تمه و كێڵگه‌كانی مه‌خمور و زومار، دواجار وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له‌و كێڵگانه كشانه‌وه‌و هێزه عێراقیه‌كان و تیمه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كێڵگه‌كانیان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
له‌ده‌ستدانی كێڵگه نه‌وتیه‌كان له‌لایه‌ن كورده‌وه
* له كۆی (8) كیڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ته‌نها (5) كێڵگه‌یان نه‌وتی لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
* له (10) حوزه‌یرانی (2014) له‌و (5) كێڵگه‌یه (2) كێڵگه‌یان كه‌وته ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
* (3) كێڵگه‌ش له ژێر ده‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردا مایه‌وه.
* زیاتر له (3) ساڵه پارتی نه‌وتی كێڵگه‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن ده‌فرۆشێت كه به‌رهه‌میان (260) هه‌زار به‌رمیله.
* به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی جه‌مبور و خه‌باز و بابه گوڕگوڕ رۆژانه (165) هه‌زار به‌رمیل بوه.
سه‌رباری به‌ڵێنی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم بۆ یەک ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه له كۆتایی (2016)دا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت له (65%) ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم له رێی بۆری نه‌وتی جیهانی توركیاوه ده‌ینرێته ده‌ره‌وه نه‌وتی ناوچه جێناكۆكه‌كان بوه‌و نه‌وتی كیڵگه‌كانی ژیر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم رۆژ به‌رۆژ به‌رهه‌مه‌كه‌ی روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیش نه‌یتوانیوه په‌ره‌یان پێبدات.
* تا پێش روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژانه (650) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ده‌فرۆشت.
* به‌هۆی روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ده‌ستدا.
* هه‌رێم كیڵگه نه‌وتیه‌كانی عه‌ینزاله و به‌تمه و مه‌خموریشی له‌ده‌ستدا كه به‌رهه‌میان رۆژانه (40) هه‌زار به‌رمیل بو.
* به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌دوای (16) ئۆكتۆبه‌ر نزیكه‌ی (280) هه‌زار به‌رمیله.
* به‌رهه‌می كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق (20) هه‌زار به‌رمیل و حه‌سیره له گه‌رمیان (6) هه‌زار به‌رمیله.
* به‌رهه‌می كێڵگه‌ی تاوكێ له زاخۆ رۆژانه (110) هه‌زار به‌رمیل و شێخانیش (40) هه‌زار به‌رمیله.
* به‌رهه‌می كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌ش (105) هه‌زار به‌رمیله و له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمه و به‌غداش داوای ده‌كات.
* ئه‌گه‌ر كیڵگه‌ی خورمه‌ڵه بكه‌وێته‌وه ده‌ست عێراق به‌رهه‌می نه‌وت هه‌رێم بۆ (180) به‌رمیل كه‌مده‌بێته‌وه
هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌یی و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانه‌وه به فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له ساڵی (2014) ده‌ستی پێكردو سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و نرخی نه‌وت له ناوه‌ڕاستی (2016)دا، به‌ڵام رۆژ به رۆژ ژیانی هاوڵاتیان روی له خراپی كرد‌و چاره‌نوسی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش وه‌ك خۆی مایه‌وه، ئێستاش كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه هێشتا دیار نییه چاره‌نوسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌كوێ ده‌گات.