(سبەی):
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: چیتر ئەوان دوژمنی ڤێتنام نین، بەڵکو دۆست و هاوبەشی یەکترن و ستایشی کارەکانی خۆی کرد کە بەهۆیەوە گەشبینی بەسەر ئەمەریکادا کێشاوە.
له‌وتارێكدا له لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئابوری وڵاتانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن له ڤێتنام كه به (ئپیك) ناسراوه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند: جیهان به‌هۆی رابونی ئابوری ئه‌مەریكاوه به‌ره‌وپێشچوه و له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌و وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه گه‌شبینی باڵی به‌سه‌ر ئه‌مەریكادا كێشاوه.
ترەمپ وتی :”ئه‌م سه‌ردانه له‌كاتێكی جواندایه بۆ ئه‌مەریكا، گه‌شبینییه‌كی نوێ باڵی به‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ماندا كێشاوه، گه‌شه‌ی ئابوری گه‌یشتوه‌ته (3.2%) و بەردەوام له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، بێكاری گه‌یشتوه‌ته نزمترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی (17) ساڵدا، هه‌روه‌ها بازاڕی پشكه‌كان له‌هه‌مو كاته‌كاندا به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌مو جیهان به‌هۆی رابونی ئابوری ئه‌مەریكاوه به‌ره‌وپێش ده‌چێت”.
ترەمپ لە ڤێتنامەوە روداوەکانی چەندین ساڵ لەمەوبەر و جەنگی جیهانی بیرهێنایەوە و رایگەیاند: به‌ر له (30) ساڵ كێ بیری له‌وه ده‌كرده‌وه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه لێره له دانانگ كۆده‌بنه‌وه بۆ قوڵ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و فراوانكردنی هاوبه‌شییه‌كانیان و ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی ده‌ستكه‌وته سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كانه‌وه، وتیشی :”ئه‌م شاره شوێنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مەریكا بو له وڵاتێكدا كه زۆرێك له ئه‌مەریكی و ڤێتنامییه‌كان له‌جه‌نگێكی خوێناویدا ژیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ ئیتر ئێمه دوژمن نین، دۆستین”.