روانگەی سوری: داعش شاری ئەلبوکەمال-ی کۆنتڕۆڵکردەوە

(سبەی):

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: رێکخراوی داعش بە شێوەیەکی نیمچە تەواوەتی شاری ئەلبوکەمال-یان لە سوریا کۆنتڕۆڵکردوەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش تونیویانە لەرێگەی ژمارەیەک هێرشەوە بە شێوەیەکی نیمچە تەواوەتی شاری ئەلبوکەمال کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بچنەوە نێو شارەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە سوپای سوریا کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی ئەو شارەی راگەیاند، بەڵام لە رۆژی هەینییەوە چەکدارانی داعش بەبەردەوامی هێرشی پێچەوانەیان لەو شارە دەستپێکردوەتەوە.

ئەلبوکەمال هاوسنوری عێراقە و بەدواین پێگەی چەکدارانی داعش دادەنرێت لە سوریا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە