(سبەی):
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات؛ داهاتی نه‌وت حەوت ملیار دۆلاری له‌و بڕه زیاتر بوه كه له بودجه‌ی ساڵی (2017)دا خه‌مڵێنراوه.
جه‌بار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانانی نرخ له كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی نه‌وت پابه‌ندبونی خۆی به‌رامبه‌ر خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت جێه‌جێ كردوه و له ماوه‌ی (10) مانگی ئه‌مساڵدا توانیویه‌تی (48) ملیار‌و (880) ملیۆن دۆلار له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ نرخی نه‌وت بڕی پێنج دۆلار زیادی كردوه به‌راورد به‌و نرخه‌ی كه له‌بودجه‌ی ساڵی (2017)ی عێراقدا بۆی دیاری كرابو.
لعێبی، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه، له دو مانگی داهاتودا (10) ملیار دۆلاری دیكه به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ستبهێنن و كۆی داهاتی نه‌وتیش له‌مساڵدا بگاته (57) ملیار دۆلار.