(سبەی):
پنتاگۆن ئاشکرای دەکات هاوکارییەکانیان بۆ شەڕڤانان لە سوریا بەردەوام دەبێت و پابەندی هیچ خشتەیەکی زەمەنی نابن بۆ کشانەوە لەو وڵاتە.
ئیریك باهۆن، وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا بۆكاروباری رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه راگه‌یاند؛وڵاتەکەی مافی به‌رگری له خۆكردنی هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ شەڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە)، بەڵام هیچ ئاماژه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له سوریا بمێننه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژەی بەوە کردوە؛ كوشتنی چه‌كدارانی داعش له سوریا به مانای له‌نێوبردنی ئه‌و گروپه نایه‌ت، به‌ڵكو له‌نێوبردنی داعش به فه‌راهه‌مكردنی دۆخێكی تایبه‌ت و سه‌قامگیر ده‌بێت كه رێگر بێت له دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستییه.