(سبەی):
هه‌زاران كه‌س له هه‌راری پایته‌ختی زیمبابۆی بۆ دروست كردنی فشار به‌مه‌به‌ستی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رۆبێرت مۆگابی رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و سوپا و جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانیش پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، لەکاتێکدا زۆرینه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی پارته‌كه‌ی پشتیان تێكردوه و داوای لێده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت.
دوای (37) ساڵ له حوكمرانی بێ ركابه‌ر، خۆری رۆبێرت مۆگابی سه‌رۆكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی زیمبابۆی له ئاوابون نزیك ده‌بێته‌وه.
مانه‌وه‌ی مۆگابی تەمەن (93) ساڵ، له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بۆماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ده‌یه زیانی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی شۆڕشی رزگاریخوازی ئه‌و وڵاته گه‌یاند، به‌ڵام پێناچێت چیتر هاوڕێ شۆرشگێڕه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێده‌نگ بن.
رۆژی شه‌ممه له هه‌راری پایته‌خت هه‌زاران كه‌س بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر سه‌رۆك تا ناچاری بكه‌ن واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت، رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و سوپا و جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی رزگاریخوازی و پیاوانی ئاینیش پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند.
تاكومبا، خۆپیشاندەر دانیشتوی هه‌راری، وتی؛ ئێمه خۆپیشاندان ده‌كه‌ین له دژی حاڵی پارته‌كه‌مان كه خانمی یه‌كه‌م و موگابی سه‌رۆكی زانۆ پی ئێف ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به‌هی خۆیان، ئه‌وان وڵاته‌كه‌یان گرتوه به‌بارمته، ئێستا ئێمه ده‌ڵێین و گوتومانه مۆگابی چیتر سه‌رۆكی كۆماری زیمبابۆی نییه، خه‌ڵكی هه‌مو پارێزگاكان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌سه‌رچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی پارتی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌فەریقا كه به زانۆ ناسراوه و مۆگابی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌ده‌نگی به‌رز داوای رۆیشتنی مۆگابی ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه؛ له كۆی (10) به‌رپرسی باڵای پارته‌كه، هه‌شتیان داوایان له مۆگابی كردوه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی وڵات بێت و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی زیمبابۆی وته‌یه‌كی وته‌بێژی لقی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی پارته‌كه‌ی مۆگابی بڵاوكرده‌وه‌و كه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌كۆی گشتی ئه‌ندامانی ناوچه‌كه‌یان بڕیاریانداوه ویلایه‌تی سه‌رۆك مۆگابی له حیزب و سه‌رۆكایه‌تیی وڵات پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
تێرێنس موكیپێ- په‌رله‌مانتاری هه‌راری رۆژهه‌ڵات، وتی؛ مۆگابی كه به یه‌كێك له دیارترین شۆڕشگێره‌كانی ئه‌فەریقا دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیه‌كان داده‌نرا دوای رزگاربونی وڵاته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و نه‌یاره‌كانی له‌ناوبرد، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا هه‌ڵاوسانی ئابوری له (1000%)ی تێپه‌ڕاند، دوای خۆی ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوسەرەکەی جێی بگرێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی زیمبابۆی له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ردانی رۆبێرت مۆگابیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌ن ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت، به‌ڵام مۆگابی ره‌تی كرده‌وه.