(سبەی):
سوپای ئه‌مەریكا تێكشكانی فڕۆیه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له زه‌ریای ئارام راده‌گه‌یه‌نێت و تا ئێستا گه‌ڕان به‌دوای (11)ته‌رمی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مەریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوە؛ فڕۆكەیەکیان بە (11) سه‌رنشینەوە کە له‌رێگه‌دا بوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری (ی‌و ئێس ئێس روناڵد رێگان) بنیشێته‌وه، تێکشکاوە.
كه‌شتیگه‌لی حه‌وتی ده‌ریای ئه‌مەریكا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ژاپۆنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند تیمێكی تایبه‌تیان ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كردوه و ده‌ستیانكردوه به گه‌ڕان به‌دوای سه‌رنشینان و پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه.
لە بەیاننامەی هێزی دەریایی ئەمەریکادا ئاماژە بەوە کراوە کە ناوی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه تێکشکاوە ئاشكرا ناكه‌ن.