(سبه‌ی):
كاتێك سه‌رۆك یان ده‌سه‌ڵاتدارێك لاده‌برێت، به خۆشی خۆی بێت یان به ناچاری، له وڵات دورده‌خرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆكاری دوبه‌ره‌كی و جه‌نگی ناوخۆیی و ململانێ.
رۆبێرت مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابۆی له ژێر فشاردا ده‌ستی له ده‌سه‌ڵات كێشاوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی (37) ساڵ حوكمی كرد، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه بیر له داهاتوی خۆی بكاته‌وه.
پرسیارێكی سێ لایه‌نه دێته پێشه‌وه، ئایا مۆگابی زیمبابۆی به‌جێ دێلێت یان دور ده‌خرێته‌وه یان ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر بڕوات یان دور بخرێته‌وه رو له كوێ ئه‌كات؟
چه‌ند وڵاتێك هه‌ن ده‌بن به وێستگه‌ی داهاتوی رۆبێرت مۆگابی و گریس مۆگابی هاوسه‌ری، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه كوێن؟
فه‌ره‌نسا، كه مێژویه‌كی داگیركاریی دورودرێژی له ئه‌فریقا هه‌یه، له‌لایه‌ن دورخراوه‌كانه‌وه خواستی له‌سه‌ره، دو سه‌رۆكی پێشوی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و خێزانی سه‌رۆكی پێشوی رواندا، فه‌ره‌نسایان هه‌ڵبژاردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك هاوسۆزیی سیاسی‌یان بۆ فه‌ره‌نسا هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی دورخراوه‌كانی جیهانیش، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات ئیریك هۆنیكه‌ر دوای روخانی دیواری به‌رلین، روی له مۆسكۆ كرد پاشان له‌وێوه چو بۆ وڵاتی چیلی.
له ساڵی (1986) سه‌رۆكی پێشوی فلیپین، فردیناند ماركۆس، له‌سه‌ر داوای رۆناڵد ریگانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بو و وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و دورگه‌ی هاوای به‌جێهێشت.
سعودیه‌ش یه‌كێكه له‌و په‌ناگایانه‌ی كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی بێكه‌س ده‌مێننه‌وه روی تێده‌كه‌ن، عیدی ئه‌مینی سه‌ركرده‌ی پێشوی ئۆگه‌ندا روی له سعودیه كرد و له‌وێ مایه‌وه تا له ساڵی (2003)دا كۆچی دوایی كرد، هه‌شت ساڵیش دوای ئه‌وه سه‌رۆكی پێشوی تونس، زه‌ینولعابدین بن عه‌لی رایكرد و په‌نای بۆ سعودیه برد.
به‌ڵام ئایا پێشوازیكردن و میوانداریی كردنی سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتداره دورخراوه‌كان زیان به وڵاتی خانه‌خوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ نه‌خێر هه‌میشه به‌زیان ناكه‌وێته‌وه، چونكه دورخراوه‌كان به‌زۆری دوای له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی خوازیاری ژیانێكی هێمن و خانه‌نشین بونن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌دوربن له كێشه‌ی یاسایی و لێپرسینه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ندێك جار ئه‌م په‌نابردنه، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دو وڵاته‌كه ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سعودیه بۆ سه‌رۆكی تونس كردی، كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، له په‌رۆشییان بۆ دۆخی وڵاتی تونسی برا و پشتگیریی كردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی تیایدا، سعودیه پێشوازی له بن عه‌لی كردوه.
سه‌باره‌ت به مۆگابی، چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌ن پێشوازی لێبكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه له گریسی هاوسه‌ری مۆگابیه، كه ته‌مه‌نی (52) ساڵه و ره‌نگه بێزاركه‌ر بێت، چونكه خواسته‌كانی خۆی نه‌شاردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ وڵاتی خانه‌خوێی مۆگابی دروست ده‌كات كاتێك ئه‌و وڵاته وه‌ك بنكه‌یه‌ك به‌كاربێنێ بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری زیمبابۆی، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته كێشه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دو وڵاته.
مۆگابی بۆ كوێ ده‌ڕوا؟
خێزانی مۆگابی، موڵك و ماڵی زۆریان له مالیزیا و باشوری ئه‌فریقا و دوبه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه به‌ره‌و سه‌نگافوره بڕوات، چونكه پیش‌تر مۆگابی زۆرجار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه و په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی باشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له وێستگه‌كانی داهاتوی مۆگابی ره‌نگه ئه‌فریقای باشور بێت، چونكه هاورێیه‌تی باشی له‌گه‌ڵ جاكۆب زومای سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بۆ زوما وه‌ك سه‌ركێشی وابێت و گریسی هاوسه‌ریشی پێشتر له‌و وڵاته په‌لاماری كچه نمایشكارێكی جلوبه‌رگی داب‌و.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌وه‌ناچێ مۆگابی ئه‌فریقا به‌جێبێڵێ، چونكه تۆگۆ و گینیا و مه‌غریب له‌و وڵاتانه‌ن كه پێشتر پێشوازییان له سه‌رۆكه راكردوه‌كان كردوه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه پێشتر زیمبابۆی پێشوازی له ئیمپراتۆری ئه‌سیوبیا كردبو كاتێك له ده‌سه‌ڵات دورخرایه‌وه، به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ مۆگابی هه‌یبو و ژیانێكی پاشایانه‌ی له‌و وڵاته به‌سه‌ربرد.