ئارام شێخ محەمەد سەرۆكایەتی وەفدی عێراق دەكات

(سبەى):

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدی عێراق گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی.

ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواى گەیشتنى بە رۆما لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە رۆما، رایگەیاند؛ عێراق لە هەموو كۆڕ و كۆنگرە نێودەوڵەتییەكان ئامادەیی هەیە و تێڕوانینەكانی داهاتوی  لەبارەی میكانیزمەكانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر و توندڕەوی دەخاتەڕو.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ چەند بابەتێكی گرنگ لە كۆنگرەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت وەك هەڕەشەكانی تیرۆر دژی ئەورپا و قەیرانی كۆچ لە وڵاتانی كەناراوەكانی ئەفەریقا و هەڵوێستی ئەمەریكای باكور و وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە كێشەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست.

كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەمڕۆ دەست بە كارەكانی دەكات و بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا زیاتر لە (100) كەسایەتی نێودەوڵەتی بەشداری دەكەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە