كارەبای سلێمانی: چاڤی لاند زیاتر لە (717) ملیۆن دینار قەرزاری كارەبایە

بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى

(سبەى):

بەڕێوەبەری گشتى كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ پڕۆژەی چاڤی لاند زیاتر لە (717) ملیۆن دینار قەرزاری كارەبایە.

سالار حیسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پرۆژەی چاڤی لاند زیاتر لە (700) ملیۆن دیناری قەرزی كارەبای نیشتمانییە، بۆیە كارەباكەیان بڕیوە.

بە وتەى سالار حسامەدین لە ساڵی (2013)وە ئەو پرۆژەیە كرێی كارەباكەی نەداوە، دوای ئەوەی بۆشیانكراوە بە قیست بەڵام كۆمپانیاكە ئامادە نەبوە پارەكە بدات، بەوهۆیەوە کارەباکەى بڕدراوە.

وتیشى:”ئەو کەرتە پیشەسازى و بازرگانییە گەورانەى سلێمانى، ئەوانەى قەرزەکانیان لەسەر و (500) ملیۆن دینارەوە بوە، وەک ئیجرائاتى یەکەم ئاگادارمان کردونەتەوە و هاوکاریمان کردون بەوەى پارەکەمان بۆکردن بە قیست و چەند رۆژێک مۆڵەتیشمان دان زۆربەیان هاتون بەدەم داواکاریەکانەوە، بەڵام تەنها پرۆژەیەک کەدواى چەند جارێک ئاگادارکردنەوە بەدەم ئاگاداریەکەوە نەهاتون چاڤى لاند بوە، بۆیە ئیجرائاتیان بەرامبەر کراوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە