سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ به‌در: حكومه‌تی‌ رزگاریی نیشتمانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات

(سبه‌ی‌):

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ عێراقی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ریفراندۆم بوه‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ چه‌ندین كێشه‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانی‌ كورد په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ رزگاری‌ نیشتمانی‌.

محه‌مه‌د ناجی‌- سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ به‌در له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێ،ه‌رانی‌ عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات، حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ قۆناغه‌كانی‌ رابردودا، شكستی‌ هێناوه‌ ‌و ده‌بێ‌ بیر له‌ رێگاچاره‌ی‌ نوێ‌ بكرێته‌وه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌نه‌هامه‌تیی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێم.

وتیشی‌: ئه‌مڕۆ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ست قه‌یرانێكی‌ ده‌ستورییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت ‌و قه‌یرانه‌كانیش دورن له‌ خواسته‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك پێكبهێنرێت بۆ قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و حكومه‌تێكی‌ رزگاریی‌ نیشتمانی‌ پێكبهێنرێت، ئه‌وه‌ هه‌نگاوێك ده‌بێت كه‌ ره‌نگه‌ بتوانێت نه‌هامه‌تیی‌ ‌و خه‌مه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مبكاته‌وه‌، گفتوگۆ ‌و لێكتێگه‌یشتنیشی‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ فیدراڵیدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە