(سبەی):
تادێت نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به (63) دۆلار و (40) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت (63) دۆلار و (20) سه‌نت بو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی به (63) دۆلار و (33) سه‌نت ده‌ستیپێكرد‌و سەعات (9:30) خوله‌ك نرخه‌كه بۆ (63) دۆلار‌و (40) سه‌نت به‌رزبوه‌وه.
شاره‌زایانی ئابوری ده‌ڵێن: زۆری خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان واده‌كات نرخه‌كه‌ی به به‌رزی بمێنێته‌وه. شاره‌زایان پێشبینده‌كه‌ن نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌نێوان (63) دۆلار و (49) سه‌نت بۆ (63) دۆلار و (57) سه‌نت جێگیر بێت.