دەریاى ناوەڕاست .. گۆڕستانى کۆچبەران

ژێرئاوکەوتنى ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاست

(سبەى):

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لەماوەی (17) ساڵدا زیاتر لە (30) هەزار كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا و لەپیناو گەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا خنكاون.

بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن ئەو رێكخراوەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەی نێوان ساڵی (2000) تا ساڵی (2017)، تەنها لە دەریاى ناوەڕاستدا (33) هەزار و (761) كۆچبەر خنكاون یان بێسەروشوێن بون.

بەپێی ئەو راپۆرتە؛ سنورەكانی ئەوروپا لەسەر دەریای ناوەڕاست مەترسیدارترین شوێن بوە بۆ كۆچبەرانی نایاسایی.

لە بەشێكی تری ئەو راپۆرتەدا ژمارەی ئەو كۆچبەرانە خراوەتەڕو كە لەماوەی ئەمساڵدا گەیشتونەتە ئەوروپا، لەو بارەیەوە رایگەیاندوە؛ لەمساڵدا (161) هەزار كۆچبەر خۆیان گەیاندوەتەوە وڵاتانی ئیتالیا و ئیسپانیا و قوبرس و یۆنان  و نزیكەی سێ‌ هەزار كۆچبەریش لە رێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا خنكاون یان بێ‌ سەروشوێن بون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە