(340)هەزار کەس بونەتە قوربانیی شەڕی سوریا

کێ باجى شەڕ دەدات؟

(سبەی):

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دوایین ئاماری قوربانییانی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەى ئاشکرا دەکات و بەپێی ئەو ئامارە (340) هەزار كەس كوژراون.

رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند؛ لە ماوەی شەش ساڵی شەڕی ناوخۆی سوریادا توانیویانە كوژرانی (343) هەزار و (511) كەس بە دۆكیومێنت بكەن، كە لە ماوەی نێوان (15)ى ئازاری (2011) تاكو سەرەتای ئەم مانگە كوژراون.

سەبارەت بە ژمارەی كوژراوانی مەدەنی، بەڕێوەبەرەكەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندوە (102) هەزار و (618) هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، لە و ژمارەیەش (18) هەزار و (897) یان منداڵ بون.

سەبارەت بە كوژراوانی هێزە چەكدارەكان، رامی عەبدولرەحمان ئاشكرای كردوە (119)هەزار چەكداریی سەر بە سوپای سوریا و هێزە هاوپەیمانەكانیان و هەزار و (556)چەكداری حیزبوڵا و نزیكە (59) هەزار چەكداری هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و هێزەكانی سوریای دیموكراتی كوژروان، ئەمە جگە لە كوژرانی (62) هەزار چەكداری بەرەی فەتحولشام.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە