(سبەی):
بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی ده‌ریایی یه‌مه‌ن، ئه‌مڕۆ چوار فڕۆكه گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه؛ ئه‌و فڕۆكانه هاوكاری مرۆیی و كارمه‌ندانی رێكخراوه فریاگوزارییه‌كانی تێدابوه سه‌ر به رێكخراوه‌كانی یونیسێف و پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی بون.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سه‌نعا و به‌نده‌ركانی حوده‌یده و سڵێف ده‌كرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته یه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی برسێتی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆلێرا، ئه‌گه‌ربێتو ئه‌و گه‌مارۆیه هه‌ڵنه‌گیرێت.