قەتەر دەیەوێت ئاستی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ پێنج ئەوەندە بەرزبكرێتەوە

کۆبونەوەى وەزیرى دەرەوەی ئێران و وەزیری ئابوری و بازرگانی قەتەر

(سبەى):

وەزیری ئابوری و بازرگانی قەتەر سەردانی ئێرانی كرد و داوا دەكات ئاستی ئاڵوگۆڕی نێوانیان بۆ پێنج ئەوەندەی ئێستا بەرزبكرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لە كۆبونەوەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەحمەد بن جاسم ئال سانی وەزیری ئابوری و بازرگانی قەتەر هەردولا گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی ئابوری نێوان دەوحە و تاران كردوە.

هەر لەو بارەیەوە محەمەد شەریعەتمەدار وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند؛ قەتەر پێشنیاریكردوە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و قەتەر كە ئێستا یەك ملیار دۆلارە بۆ پێنج ملیار دۆلار بەرزبكرێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە