(سبەی):
دوای ماوەیەک لە بێدەنگی و راگرتنی تاقیکردنەوەی موشەکی، كۆریای باكور موشه‌كێكی نوێی بالیستی كیشوه‌ربڕی تاقیكرده‌وه و گومان دەکرێت ئه‌و موشه‌كه بگاته واشنتۆن و كه‌ناری رۆژهەڵاتی ئه‌مەریكا.
ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی كۆریای باكور به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وەو رایگه‌یاند؛ موشه‌كه‌كه چوار هه‌زارو (475)كیلۆمه‌تر به‌رزبوه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی (53)خوله‌ك له ئاسماندا ماوه‌ته‌وه و دواتر له نزیك ژاپۆن كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
کۆریا ئاشکرایکردوە، موشه‌كی (هواسینگ 15) موشه‌كێكی بالیستی كیشوه‌ربڕه و توانای هه‌یه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت و هه‌ر ئامانجێك كه بیه‌وێت لەنێو خاكی ئه‌مەریكادا بیپێكێت.
كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور رایگه‌یاند؛ وڵاته‌كه‌ی موشه‌كی (هواسینگ15)ی به سه‌ركه‌وتویی تاقیكرده‌وه.
حكومه‌تی ژاپۆن ئاشكرایكردوە، ئەو موشەکەی کۆریای باکور تاقیکردوەتەوە بۆ ماوه‌ی (50)خوله‌ك له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یاندا ماوەته‌وه دواتر له ناوچه‌یه‌كی بازرگانی نزیك له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتەکەیان كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
ئەو تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌ی كۆریای باكور كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دواین گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه كۆببێته‌وه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا (پێنتاگۆن) بڵاویكرده‌وه، تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌کەی كۆریای باكور هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر خاكی وڵاتەکەی و وڵاتانی هاوپه‌یمان دروست نه‌كردوه.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەركیاوه بڵاویكرده‌وه، موشه‌كه‌كه پاش بڕینی زیاتر له هه‌زاركیلۆمه‌تر كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به به‌راورد به موشه‌كه‌كانی پێش‌و ئه‌و موشەكه گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاست.