(سبەی):
حکومەتی چین پلانی هه‌یه دو یه‌كه‌ی سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی سوریا بكات به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئەو وڵاتە.
به‌پێی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی (خلیج جه‌دید) له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاوی كردوه‌ته‌وه؛ بڕیاری چین بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سوریا هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبونی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی داعش له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی توركستان.
رۆژنامه‌كه بڵاوی کردەوە؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق لێپرسراوانی چینیان ئاگاداركردوەتەوە کە نزیكه‌ی پێنج هه‌زار چه‌كداری به‌ڕه‌گه‌ز ئیگۆری كه كه‌مینه‌یه‌كی موسوڵمانن له چین، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و توركیاوه دزه‌یانكردوه‌ته ناو خاکی سوریا و چونەتە ریزی گروپە چەکدارییەکانەوە.
چین كه له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه له‌گه‌ڵ روسیادا پاڵپشتی له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه سه‌رباز ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات، ساڵی (2015) به‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، پێنج هه‌زار سه‌ربازی چین له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای لازقیه جێگیركران.