(سبەی):
بازرگانێكی ئێرانی كه نیشته‌جێی توركیایه‌وه له به‌رده‌م دادگای شاری نیویۆركی ئه‌مەریكادا دانی به‌وه‌دا نا به پشتیوانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا پاره‌ی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سپیكردوه‌ته‌وه و سزاكانی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر ئێران پێشێلكردوه، ئه‌م دۆسیه‌یه جارێكی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكای ئاڵۆزی كرده‌وه.
ره‌زا زه‌راب بازرگانێكی ئێرانیی نیشته‌جێ توركیا و هاوسه‌ری ئیبرۆ گوندش گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیایه، ئەو پیاوه رۆژی پێنج شه‌ممه له به‌رده‌م دادگای فیدراڵی نیویۆركدا له ئه‌مەریكا هه‌ندێك زانیاری گرنگی ئاشكراكرد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بازنه فراوان بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره به ئامانجی یارمه‌تیدانی ئێران و پاراستنی له سزاكانی ئه‌مەریكا.
به‌پێی قسه‌ی ره‌زا زه‌راب، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌دا و به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا داهاته‌كانی نه‌وت و غازی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌رجكراون، ئه‌مه‌ش دۆسیه‌یه‌كه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌ی ئاڵۆزتر كردوه.
رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا وتی: ئه‌نكه‌ره سزاكانی ئه‌مەریكای له‌سه‌ر ئێران پێشێلنه‌كردوه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كه ئێستا له ئه‌مەریكا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی ره‌زا زه‌راب له‌به‌رده‌م دادگای نیویۆركدا باسیكرد، ئه‌ردۆغان و عه‌لی باباجان وه‌زیری پێشوی دارایی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی فه‌رمانیان به هه‌ردو بانكی زراعه‌ت و بانكی وه‌قف كردوه، یارمه‌تی ره‌زا زه‌راب بده‌ن له حه‌واڵه‌كردنی پاره‌كانی ئێران‌دا.
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی نامه‌ی دڵنیایی بۆ نیشاندانی له‌به‌رده‌م بانكه‌كانی چیندا، ره‌زا زه‌راب به به‌های (100) هه‌زار دۆلار به‌رتیلی به بارش گوله‌ر داوه كه كوڕی موعه‌مه‌ر گوله‌ر وه‌زیری پێشوی ناوخۆی توركیایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ره‌زا زه‌راب له ئه‌مەریكا، له ناوخۆی توركیاش جموجوڵ له دژی ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكرد، پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په داوایه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی توركیا كرد به‌مه‌ستی لێكۆڵینه‌وه له حه‌واڵه‌كردنی بڕی نزیكه‌ی (14) ملیۆن دۆلار بۆ دورگه‌ی (مان) له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه، كه‌ماڵ كلیچدار ئۆغلۆ سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌ڵێت: ده‌توانم به به‌ڵگه‌وه ورده‌كاری حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و پارانه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه له‌به‌رده‌م دادگادا بسه‌لمێنم.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌م یه‌ك فلسیان حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌وه نه‌كردوه، كلیچدار ئۆغلۆ درۆ ده‌كات، پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه كلیچدار ئۆغلۆ باسیان ده‌كات ساخته‌ن.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی رون و راشكاو ناوی ئه‌ردۆغان و بیلالی كوڕی له دۆسیه‌ی پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر ئێران باسده‌كرێت، یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی كه دێته‌به‌رده‌م دروستكردنی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ئه‌وه‌یه، پێكهێنانی لیژنه له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا پێویستی به ره‌زامه‌ندی ده‌نگی زۆرینه هه‌یه، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، زۆرینه‌ی هه‌یه له‌ناو په‌رله‌ماندا.
به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له داواكاره‌كانی دادگای ئه‌مەریكا، ره‌زا زه‌راب كه بازرگانێكی به‌ناوبانگی زێڕه، له‌به‌ره‌م دادگا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكانی ئه‌مەریكا له‌دژی ئێران و وتویه‌تی: له‌دژی لێپرسراوی بانكێكی توركیا شایه‌تی ده‌دات كه تۆمه‌تباركراوه به رێكخستنی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانی ئه‌مەریكاوه.
محه‌مه‌د هاكان ئه‌تیلا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هاڵك بانك ئه‌و بانكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدا هه‌ڵگیراوه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادگای نیویۆرك له‌سه‌ر هه‌مان كه‌یسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئێران دادگایی ده‌كرێت.
داواكاری گشتی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی نۆ كه‌س كردوه، به‌ڵام ره‌زا زه‌راب و عه‌ته‌ڵڵا ته‌نیا دو كه‌سی ناسراوی دۆسیه‌كه‌ن كه ئێستا له ئه‌مەریكا ده‌ستبه‌سه‌رن، له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه تۆمه‌تبارن له‌م كه‌یسه‌دا سلێمان ئه‌سڵان سه‌رۆكی پێشوی هاڵك بانك و زافر چاغڵایان وه‌زیری پێشوی ئابوری توركیایه.