(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فەرمانی وەزاری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دەستبەکاربونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی دەرچو.
پاش ئه‌وه‌ی هەفتەی رابردو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر فه‌رمانی دامه‌زراندنی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرد وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌چوارچێوه‌ی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، بە نوسراوی ژمارە (19896) لە رۆژی (3/12/2017) ئیمزای له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی ناوبراو كرد.
له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2014)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمدا، لیستی گۆڕان توانی زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت و لە کۆی (32)کورسی (12) کورسی بەدەستهێنا، هاوکات د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌سه‌ر لیستی گۆڕان توانی زیاتر له (250)هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.