لە گەردەلولی شەڕڤاناندا (72) چەکداری داعش کوژران

(سبەی):

شه‌ڕوپێكدادانی‌ سەخت لە نێوان شه‌ڕڤانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی (هەسەدە) ‌و چه‌كدارانی‌ داعش له‌ دێرزور به‌رده‌وامه‌ و لە ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژی‌ رابردودا (72) چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان له‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌، له‌ گوندی‌ سویدان له‌ باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ دێرزور، شه‌ڕێكی‌ سه‌خت رویداوه‌‌ و ته‌نها له‌و گونده‌دا (72) چه‌كداری‌ داعش كوژراون ‌و پێنج چه‌كدار دەستگیر کراون.

ئاژانسی‌ هاوارنیوز له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ئاشكرایكرد: له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا حه‌وت شه‌ڕڤان شه‌هید بون ‌و شه‌ڕوپێكدادان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی‌ “گه‌رده‌لولی‌ جزیره‌”، بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ دێرزور، ماوه‌ی‌ (85) رۆژه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه و تاوه‌كو ئێستا (40)کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردوە‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە