حەمەرەئوف حەمە عەلی
زۆر جار وتراوه كاتێک ناعه‌داله‌تی ده‌بێ به‌یاسا، وه‌ك خۆم له هه‌رێمدا به‌ره‌نگار بونه‌وه‌و، یاخی بون ده‌بێ به ئه‌رك، وه‌ك ئێستا بۆ هه‌مو ئه‌م سه‌ركرده زاڵمانه‌ی كه زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم له‌ئاستی (بۆڵ بۆتی دڕنده‌ی كه‌مبۆدیادا) ده‌یان بینم، به‌ڵكو به جۆرێکی تر له‌و واواتر و ترسناكتریش، چونكه هه‌نگاوه‌كانیان له‌دوای راپه‌رینه شومه‌كه‌وه ئاسۆیه‌كی روناكی فتیله ئاسام چاوه‌ڕوان ده‌كرد لێیان.
بێگومان هه‌ر هه‌نگاوێك لای خه‌ڵكی شەکەت و ماندو كه‌ساسی ده‌ستی ئه‌مانه به‌ڕوناكی ئه‌ژمار ده‌كرا، من هه‌رده‌م ده‌موت ئه‌م روناكیه فتیله ئاسایه، چونكه روناكی فتیله بێ دوكه‌ڵ نیه، وا ده‌رچو گه‌ر هه‌نگاوێكی واشیان نابێ سه‌د به‌ڵكو هه‌زار هێندە له‌ژێر ئه‌و هه‌نگاوه‌دا كه لای خه‌ڵك باش بوه، بۆ خۆیان هه‌نگاوی ئاڵتون ئاسا بوه.
به‌داخه‌وه بەشێکی کەسە خۆ به رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسان و كۆلكه یاسا‌و دوكانه حیزبیه‌كان خانه‌نشین ئاساكانی سه‌ربازی ئێستا ئه‌وانیش كۆڵه‌كه‌یه‌كی له‌قبوی ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ی ئێستان، جگه له‌خه‌ڵكه دڵسۆز‌و به‌سه‌زمانه‌كان و رۆشنبیره قه‌ڵه‌مه پاكه‌كان ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكی له‌به‌ر چاون له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و هه‌نگاوه‌كانیان كیسه‌ڵ ئاسایه شتی جدی‌و به‌رجه‌سته‌ی نه‌ده‌كرا، بەڵام ئه‌م كارەساته ره‌شه‌ی ده‌ستی سه‌ركرده‌كان لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 له ئاسۆوه به‌دی ده‌كرا.
زۆر وترا په‌رله‌مان داخرا زۆر له قه‌ڵه‌مه پاكه‌كانی هه‌رێم خوێنیان رژا شه‌هیده‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات خوێنیان به ده‌ستی جوت حیزب رژا، كه‌چی زۆرینه هه‌ستیان به‌م رۆژه ر ه‌شه نه‌ده‌كرد، ئه‌م هه‌مو دزیه له سامانی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی له‌عینی موچه جگه له سه‌ركرده‌كان و بێچوه‌كانیان هه‌مومانیان تاسان، بەڵام به‌داخه‌وه بێده‌نگیمان وایلێكردین هه‌رچه‌ند ساڵ جارێ مێژوی ره‌شیان باڵ بكێشێ به‌سه‌رماندا. خوێنی پاكی جگه‌ر گۆشه‌كانمان بكه‌ین به‌قوربانی سه‌ركرده‌كان، عه‌زیز ره‌وف وتەنی ئای كورد بون چه‌ند سه‌خته، بەڵام دوباره ئیدی بۆ له‌مه‌ودوا خه‌ڵكیش تاوانباره گه‌ر وه‌ك جاران خادمو چه‌پڵ لێده‌رتان بێت، چونكه ئه‌م سه‌رکردانه گه‌ر نێردراو و دروستكه‌ری دۆزه‌خه‌كانی مێژوی گه‌له‌كه‌مان بن، ئێمه‌ش به تایبەتی كاسەلێسو پیاوه میاومیاوه‌كانیان خه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌نچی ده‌رگاوانی دۆزه‌خه‌كانی ئه‌مانه‌ین، بۆیه نازانم بۆكوێ بڕۆین ژیانی پڕ قوربانی له كیسچومان بدۆزینه‌وه.