(سبەی):
دوای تۆمه‌تبار كردنی به گێچه‌ڵی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی تەمەن (17) ساڵ، دان جۆنسنی سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی كه‌نتاكی ئه‌مەریكا به گولـلە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دۆنی تانێڵ، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی بوڵیت له واشنتۆن رایگه‌یاند؛ شه‌وی رابردو جۆنسنی ته‌مه‌ن (57) ساڵ ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی له شوێنێك راگرتوه و چوه‌ته سه‌ر پردی ماو‌نت واشنتۆن و به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دوشه‌ممه سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ویلایه‌تی كه‌نتاكی كه جۆنسن له ئه‌نجومه‌نی پیران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، جۆنسنی به گێچه‌ڵی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی تەمەن (17) ساڵ كه هاوڕێی كچه‌كه‌ی خۆی بوه له ساڵی (2013) تۆمه‌تبار كرد، دواتر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆماری و دیموكراته‌كانی كۆنگرێس داوایان له جۆنسن كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه.
دان جۆنسن ساڵی رابردو هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌مەریكا نایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما و میشێڵی هاوسه‌ری به مه‌یمون چواند.