(سبەی):
وەک رێزێك بۆ ئەو خه‌بات و چالاكییه‌كانیان کە له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی نیكۆلاس مادۆرۆ ئەنجامیان داوە، خەڵاتی زاخارۆڤا بەخشرایە زیندانییە سیاسییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا
له باره‌گای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، خه‌ڵاتی زاخارۆڤا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌خشرایه هه‌ریه‌كه له ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا و زیندانییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له میانی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌دا رایگه‌یاند؛ ده‌یانه‌وێت پاداشتی ئه‌و دو لایه‌نه بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئازایه‌تیی و خه‌باتكردنیان بۆ ئازادی له دژی ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا.
لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌كه له خۆلیۆ بۆرخیس سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نتۆنیۆ لیدزما نوێنه‌ری زیندانییه سیاسییه‌كانی ڤه‌نزوێلا، سوپاسی یه‌كێتیی ئه‌وروپایان كرد.
ساڵی رابردو خه‌ڵاتی زاخارۆڤا به‌خشرایه لەمیا حەجی و نادیە موراد دو كچی کوردی ئێزیدیی رزگاربوی ده‌ستی داعش.