(سبه‌ی):
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به‌نیازه تۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆرییه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات درێژ بكاته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌دیلێك بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی تانكه‌ره‌وه كه تێچویه‌كی زۆری پێویسته و هاوكات مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه.
وتیشی: تۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆرییه‌وه به‌شێكه له پلانی ستراتیژیی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ.
له‌ئێستادا تاكه هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆرییه‌وه بریتییه له‌و بۆرییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و توركیا گرێده‌دات.
پێشتریش له مانگی رابردودا عێراق پلانێكی نوێی راگه‌یاند بۆ بنیاتنانی بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌ره‌و ئێران.