(سبه‌ی):
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت عه‌بادی به چوار مه‌رج ئاماده‌یه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت، بۆ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانیش پاڵپشتی یاسایی و ده‌ستوری هه‌یه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د له دیدارێكی كه‌ناڵی(KNN دا كه بڕیاره سبه‌ی شه‌و كاتژمێر 9:05 خوله‌ك په‌خش بكرێت، ڕایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی عێراق داوای ڕاده‌ستكردنی خاڵه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆران له ناوی بندیواره‌كان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.