دیمه‌شق: ئه‌ردۆغان پشتیوانی تیرۆرە

وێنەی ئەردۆغان بەدەست چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە

(سبەی):

حكومه‌تی‌ سوریا وه‌ڵامێكی‌ توندی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ده‌داته‌وه‌ ‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رپرسیارێتیی‌ رشتنی‌ خوێنی‌ هاوڵاتیان سوریا ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌ردۆغان.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆكی‌ توركیا پشتیوانی‌ له‌ تیرۆر ده‌كات ‌و هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ شه‌ڕ‌و كوشتار له‌ناو سوریادا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، سه‌رۆكی‌ توركیا به‌چه‌ندین شێوازی‌ جۆراوجۆر هاوكارییه‌كی‌ بێسنور پێشكه‌ش به‌گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات.

به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا له‌ وه‌ڵامی‌ لێدوانێكی‌ سه‌رۆكی‌ توركیادا دێت، كه‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ تونس دوێنێ‌ رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا، تیرۆریسته‌ ‌و نابێت دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ ململانێكانی‌ سوریا، هیچ رۆڵێكی‌ له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە