(سبه‌ی):
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت و له (70) دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه كه له ماوه‌ی دو ساڵ و نیوی رابردودا ئه‌و نرخه به‌رزه‌ی تۆمار نه‌كردوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له بۆرسه و بازاڕه‌كانی جیهاندا، گه‌یشتۆته سه‌روی (68) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شاره‌زایانی ئابوری ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بۆ شه‌پۆلی سه‌رما له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و پشێوییه‌كانی ناوخۆی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه.
ولیام ئۆلۆفلین شیكه‌ره‌وه‌ی بواری وه‌به‌رهێنان وتویه‌تی: نه‌وتی ئه‌مباركراو له بازاڕه‌كانی خستنه‌ڕوی نه‌وتدا، بۆ ئاستی نیوه دابه‌زیوه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه روی نه‌داوه.
پێشبینیشی كردوه، نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.