(سبەی):
بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە، دادگا سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆکی پێشوی جۆرجیادا سەپاند.
میخائیل ساكاشڤیلی سه‌رۆكی پێشوی جۆرجیا له‌لایه‌ن دادگایه‌ك له تبلیسی پایته‌خت، به‌بێ ئاماده‌بونی خۆی سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا به تاوانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ركردنی بڕیاری لێبوردن له چوار پۆلیس كه تاوانباربون به‌كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك.
ساكاشڤیلی له ماوه‌ی نێوان (2004 بۆ 2013) سه‌رۆكی جۆرجیا بوه‌و دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت و چوه ئۆكرانیا و ئێستا له‌و وڵاته رابه‌رایه‌تی به‌رەیەكی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات.