(سبەی):
بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پێی وایه سه‌قامگیریی ئێران گرنگه به‌لای توركیاوه و داواشی له گه‌لی ئێران كرد هۆشدار بن له دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌وته‌ی ئه‌و پیلانگێڕین له‌دژی ئێران.
له‌میانی وته‌یه‌كیدا له‌كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی داد و گه‌شه‌پێداندا، یه‌ڵدرم رونیكرده‌وه، به‌هیچ جۆرێك پێشوازی ناكه‌ین له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ئێران و چاوه‌ڕاونین به‌زوترین كات دۆخی ناوخۆی ئێران ئاسایی بێته‌وه.
وتیشی: هه‌ندێ وڵات ده‌یانه‌وێ ده‌ست وه‌ربده‌نه كاورباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه و ئێستاش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵ بن و كێشه‌ی نوێ بخوڵقێنن.