(سبەی):
پارته‌كه‌ی ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گفتوگۆكانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دەست پێدەکاتەوە و ئه‌م خوله‌ی دانوستانه‌كانیش له نێوان پارته‌كه‌ی مێركڵ و سۆسیال دیموكراته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پرسی پەنابەرانیش هۆکارێکن بۆ درێژەکێشانی گفتوگۆکان.
دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له سێ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتیی له ئه‌ڵمانیا، تائێستا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه و هه‌مو گفتوگۆ و دانوستانه‌كان كه مێركڵ و پارته‌كه‌ی ئه‌نجامیانداوه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه، شكستیانهێناوه.
له نوێترین هه‌وڵدا، ئه‌مڕۆ شەممە پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رۆكایه‌تی مێركڵ له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی مارتن شۆڵتز، خولێكی نوێی گفتوگۆكان ده‌ست پێده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م خوله ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بێت.
زۆرینه‌ی پارته‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن پارته‌كه‌ی مێركڵ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه بگۆڕێت.