(سبەی):
دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له دو مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی ئابدا تائێستا به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌مینداری وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ی نه‌بونی پاره‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كه‌وتوه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌نها موچه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی داوه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و له ئه‌ركدان، به‌شێك له هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا تائێستا موچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتوه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ نه‌بونی پاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه گه‌ڕاندوەته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا سه‌پاندوه و به‌ڕێژه‌ی (5%) تا له (50%)ی موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، به‌وهۆیه‌وه ناڕه‌زایی له‌ناو هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن دروست بوه و تا ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.