(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم پێكده‌هێنێت و لێكۆڵینه‌وه له هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات و کارەکانی کۆمپانیای کاریش لە کەرکوک رادەگرێت.
كاوه محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بڕیاردرا كاره‌كانی كۆمپانیای كار له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك رابگرێت.
وتیشی :”لیژنە‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه له بڕی هه‌نارده و داهاتی سێ ساڵی رابردوی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا”.
هەر له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا و له سه‌ر داوای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكبهێنرێت، بۆ سه‌ردانیكردنی قه‌زای خورماتو و ناوچەکانی دیکە كه له‌دوای (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه توشی كێشه‌ی ئه‌منیی بون.
نه‌وزاد ره‌سوڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، ئامانج له پێكهێنانی لیژنه‌كه، به‌دواداچونه بۆ راستی ئه‌و روداو و پێشێلكارییانه‌ی، كه له سنوری قه‌زای خورماتو و ناوچه‌كانی دیكه، له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كورد ئه‌نجام دراون.
لەوبارەیەوە په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له به‌غدا رایگه‌یاند: نوێنه‌ری ژمارەیەک لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی و فراكسیۆن و پێكهاته‌كان له لیژنه‌كه‌دا به‌شدارده‌بن و راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌رزده‌كه‌نه‌وه، كه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دژی هاوڵاتیان ئه‌نجامدراون.