كۆتایی ئەم مانگە كۆڕبەندی داڤۆس بەڕێوەدەچێت

(سبەى):

بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە سەیرانگای داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەبچێت و وەک وتەبێژى کۆشکى سپى ئاماژەى پێکردوە؛ دۆناڵد ترەمپ ئەمریكا بەنیازە بەشداری كۆڕبەندەکە بكات. .

سارە هەكابی ساندەرز، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند؛ ترەمپ هەمو هەلێك دەقۆزێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرانی جیهان سەبارەت بە  ئەجێنداكەی كە ناوی لێناوە “ئەمەریكا یەكەم”.

وتیشی: “ترەمپ دەیەوێت پەرە بە سیاسەتەكانی بەهێزكردنی بوارە بازرگانی ‌و پیشەسازییەكان و رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ كرێكاران بدات”.

ساندەرز دەڵێت: “بیركردنەوەكانمان بەهیچ شێوەیەك نەگۆڕاون ‌و بەڵكو زیاتر رونبوەتەوە، پەیامی سەرۆك تا رادەیەكی زۆر هەمان پەیامی ئێرەیە دەبێت، سەرۆك جەختدەكاتەوە لە پابەند بون بە بەرەوپێشبردنی ئەو سیاسەتانەی دەبنەمایەی بەهێزبونی بازرگانی ئەمەریكا‌ و لە خزمەت كرێكارانی ئەمەریكا”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە