(سبەی):
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئاشكرای کرد کە هیچ بودجه‌یه‌ك لە ساڵی(2018) بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیان ته‌رخان نه‌كراوه و ماوه‌ی (92) رۆژە پزیشك وكارمه‌نده‌كانیان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
له ماوه‌ی ساڵی (2017)دا یه‌ك ملیۆن نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و دو سه‌د و (90)تیمیان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ كراون.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوە؛ تا ئێستا بۆ ساڵی (2018) هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیان ته‌رخان نه‌كراوه و له ماوه‌ی ساڵی (2017)دا ته‌نها هه‌شت موچه‌یان وه‌رگرتوه.
رونی کردەوە؛ ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ (12) نه‌خۆشخانه‌ی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه بۆ ساڵی (2017) بۆیان خه‌رج كراوه ته‌نیا به‌شی یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگی دارایی بۆ دروستكردون.