(سبەى):
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەڕێم تەنها لە ساڵى (2017) به به‌های زیاتر له (10) ملیار دینار زه‌وی نایاب و بازرگانى فرۆشتوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست (تۆڕى میدیاى گۆڕان) كه‌وتوه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ساڵی رابردو به به‌های زیاتر له (10) ملیار دینار زه‌وی روكن و نایاب و بازرگانی له شاره‌وانی پارێزگاكان فرۆشتوه ئەوەش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابیبنكردنی بودجه بۆ پرۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كان.
به‌پێی ئه‌و داتایانه؛ له سلێمانی پێنج زه‌وی روكن و نایاب و له هه‌ولێر و دهۆكیش چه‌ندین پارچه زه‌وی به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری شاره‌وانی فرۆشراون و داهاتی سه‌رجه‌میان زیاتر له 10 ملیار دینار بوه، بەڵام
داهاتی فرۆشتنی زه‌ویه نایابه‌كان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له ژماره بانكییه‌كی تایبه‌ت دانراوه.
لاى خۆیانەوە ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رەتیدەکەنەوە ئاگاداری فرۆشتنی ئه‌و زه‌ویانه بوبن و لەوبارەیەوە محەمەد رەسوڵ، ئەندامى ئەنجومەنەکە دەڵێت: “ئەو بابەتە نەهێنراوەتە ئەنجومەن و لیژنە تایبەتمەندەکەى ئێمەش”.
هاوکات دو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان به‌دواداچون بۆ ورده‌كاری فرۆشتنی زه‌ویه نایابه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، بەڵام وەک عومەر عینایەت سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە پەرلەمانى کوردستان ده‌ڵێت؛ وه‌زیری شاره‌وانی ئاماده‌نه‌بوه ورده‌كاری و جۆری زه‌ویه‌كان و روبه‌ڕو نرخی فرۆشتنه‌كانیان بۆ لیژنه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه ساڵی (2017) له‌سلێمانی پێنج پارچه زه‌وی به‌بڕی هەشت ملیار دینار فرۆشراوه، له‌هه‌ولێریش چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ك به‌بڕی یەک ملیار و (600) ملیۆن دینار فرۆشراوه و له دهۆكیش ورده‌كاری ئه‌و پرۆسه‌یه رانه‌گه‌یه‌نراوه و نیوه‌ی پاره‌ی ئه‌و زه‌ویانه بۆ پرۆژه خه‌رج كراوه‌و نیوه‌شی له بانك ماوه‌ته‌وه بۆ ساڵی (2018).