نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار كرد

(سبەى):

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا (70) دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش بەرزترین ئاستى تۆمار کرد لەماوەی سێ‌ ساڵى رابردودا کە نرخی نەوت نەگەیشتبوە ئەو ئاستە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە؛ بەهۆی زۆریی خواست لەسەری، شەوی رابردو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا، (70) دۆلارى تێپەڕاندوە.

لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردودا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا نەگەیشتوەتە ئەم ساتەی ئێستا، بەپێی داتاكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی (5%) بەرزبوەتەوە.

چاودێران هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگڕێنەوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی خستنەبازاڕی نەوت، بەتایبەتی لەلایەن ئەمەریكا ‌و رێكخراوی ئۆپیكەوە، كە بەهۆیەوە هەفتەی رابردو نەوتی ئەمباركراو لە بازاڕەكاندا پێنج ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە