(سبەی):
وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدێکی ئەمەریکا لە شاری هەولێر لە کۆبونەوەدان.
وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شاری هەولێر لە کۆبونەوەدان.
کۆبونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنە گشتییەکانی کوردستان و عێراق.
لە زانیاریی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە….