(سبەی):
بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتو لیژنه‌ی وردبینی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌غداوه بگاتە هه‌رێمی كوردستان و دوای وردبینیه‌كه موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش بکرێت.
ڤیان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئەندامی لیژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا، رایگه‌یاند؛ هه‌فته‌ی داهاتو لیژنه‌یه‌كی وردبینی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له به‌غداوه دێته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له لیستی موچه‌خۆراندا بكه‌ن.
وتی :”دوای ته‌واو بونی وردبینیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو پرۆسەی وردبینیه‌كان ته‌واو ده‌بێت.