(سبەی):
وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا له باره‌ی هاوكاریی ئه‌مەریكا و پێدانی چه‌ك به یه‌په‌گه رایگه‌یاند؛ توركیا گه‌یشتوه‌ته كۆتا خاڵی ئارامی و پێویسته ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه بە شەڕڤانان وه‌ربگیرێنه‌وه.
به‌كر بۆزداغ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا، له دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند؛ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی پێشهاته‌كانی سوریا به زاره‌كی پێی وتوین له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی له گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات زۆر لێك دورن.
بۆزداغ وتی :”جارێكی دیكه داوا ده‌كه‌ن ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مەریكا به پارتی یەکێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ی داوه وه‌ریبگرێته‌وه و دەستبەرداری دروستكردنی ڕێڕه‌و و سوپا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) ببێت”.
له باره‌ی پێكهێنانانی هێزه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا، رایگەیاند: كاتێك مانه‌وه‌ی گه‌لی تورك و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بێته جێگه‌ی باس، به‌بێ دو دڵی بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن.