موسلیم: تاکە بژاردەی کورد بەرگرییە دژی تورکیا

(سبەی):

هاوسه‌رۆكی‌ پێشوی‌ پارتی‌ یەکێتی دیموكراتی‌ ( په‌یه‌ده‌) رایگەیاند: تاكه‌ بژارده‌ی‌ كورد بۆ ئه‌گه‌ری‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رگرییە له‌ خاكی‌ خۆی‌.

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی‌ پێشوی‌ (په‌یه‌ده)‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیزڤه‌ستیای‌ روسی‌ رایگه‌یاندوه؛ نه‌ك كورد به‌ڵكو حكومه‌تی‌ دیمه‌شق دژایه‌تی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین راگه‌یاندوه‌.

موسلیم وتی :”گه‌لی‌ رۆژئاوا بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوی‌ ئه‌ردۆغان و توركیا خۆی‌ ئاماده ‌كردوه و تاكه‌ بژارده‌یان به‌رگریی كردنه‌ له‌  خاكی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین له‌ دژی‌ هه‌ر هێرشێك”.

جەختی کردوەتەوە؛ ئێستا شەڕڤانانی هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی (هەسەدە) بۆ به‌رگریی كردن له‌ خاكی‌ عه‌فرین له‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشی‌ ته‌واو دان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە