(سبەی):
وەزیری دەرەوەی ئه‌مەریكا رایگەیاند ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له عێراق كردیان، له سوریا دوباره‌ی ناكه‌ونه‌وه و هێزه‌كانیان تا ماوه‌یه‌كی دورودرێژ، دەمێننەوە به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له ئه‌سه‌د و ئێران بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا له وتارێكیدا كه له زانكۆی ستانفۆرد پێشكه‌شی كرد، رایگەیاند؛ به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانیی ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی سوریادا بگرێته‌وه، لەبەرامبەردا ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ناوبردنی رێكخراوی داعشه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیکە له سوریادا سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
تیله‌رسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانیان بۆ مانه‌وه له سوریا، رێگرییە له ئه‌سه‌د بۆ ئەوەی نەتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كانی سوریادا بگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێیوایە زۆر زو له خاكی عێراق كشانه‌تەوە له كاتێكدا رێكخراوی قاعیده له‌و وڵاته‌دا بو، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره ناكه‌نه‌وه.