(سبەی):
سوپای تورکیا ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی لەسەر سنوری رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و بەشێکی لە دیواری راگری سنوری عەفرینی لابرد.
سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە؛ دوای ماوەیەکی زۆر لە ئامادەکاریی و کۆکردنەوەی هێز، سوپای تورکیا ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی لەسنوری سوریا و لەناوچەکانی سەر بە کانتۆنی عەفرین راگەیاندوە.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، سوپا لەشێکی زۆر لە دیواری کۆنکرێتی سەر سنوری عەفرینی لابردوە و سەرجەم ئامادەکارییانی تەواوکردوە بۆ هێرش کردن.
پێش لابردنی دیوارەکە و ئامادەکارییە سەربازییەکان، ماوەی چەند رۆژێکە گروپەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بە تۆپبارانی ناوچەکانی سەر بە کانتۆنی عەفرین کردوە و لەبەرامبەردا شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان (یەپەگە و یەپەژە) بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە و لە خۆئامادەکردندان بۆ بەرگریی کردن.
هاوکات، سایتی هاوارنیوز بڵاوی كردهوه؛ سوپای توركیا له شهوی رابردوهوه گوندهكانی سیجێ و مهروانیه و گرزیلی و ئیسكا و شادیرا له ناحیهی جندرێش و شێراوای سهر سنوری عهفرین تۆپباران كردوه و به دهیان تۆپ بهر ماڵی هاڵاتیان كهوتوه.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سوپای توركیا له شهوی رابردوهوه له سنوری ناحیهی شهرا تۆپبارانی گوندهكانی بهیلۆنیه و مالكیه و عهین دقنهی كردوه و تا بهرهبهیانی ئهمڕۆ تۆپباران بهردهوام بوه و بۆ پشتیوانیكردنی سوپای وڵاتهكهی لهسهر سنور توركیا به دهیان ئۆتۆمبێلی سهربازی رهوانهی شارۆچكهی حهسای پارێزگای هاتای كردوە.