(سبه‌ی):
ژه‌نه‌راڵ كینیس مه‌كێنزی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: له‌شكركێشیی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین زیان ده‌گه‌یه‌نێت به تواناكانی شه‌ڕ له‌دژی چه‌كداره‌كانی داعش له‌سوریا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، مه‌كێنزی وتی: به‌رده‌وامبونی ئه‌و له‌شكركێشییه زیانی هه‌یه و دان به‌وه‌دا ده‌نێین، له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدان وه‌كو هه‌وڵێك بۆ سنورداركردنی ئه‌و كاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌شكركێشی توركیا له‌عه‌فرین و هه‌مو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تر له‌عه‌فرین ده‌بێته‌مایه‌ی په‌رته‌وازه‌یی زیاتر بۆ هاوكێشه‌ی شه‌ڕی دژی داعش و واده‌كات ته‌ركیزكردنه سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی ئێمه له‌سوریاین سه‌خت بێت، كه‌ئه‌ویش شكستهێنانه به‌داعش له‌دۆڵی روباری فوڕات كه كارێكی خراپه.