رکابەرەکەى پۆتن لە بەرنامەیەكی راستەوخۆدا دەستگیركرا

(سبەى):

ئەلێكسی ناڤالنی سەركردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی روسیا لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی لە مۆسكۆی پایتەخت دەستگیركرا.

پۆلیسی روسیا جارێكی دی ناڤانلی دەستگیركرد، بەڵام ئەمجارە لەبەرچاوی بینەر و لە پەخشی راستەخۆدا ئەوەش بە بیانوی بونی بۆمبی چێنراو لەو باڵەخانەیەدا دەستگیردەكرێت.

لە كامێرای چاودێری ئەو دەزگایەشەوە دەردەكەوێت كە پۆلیس پرسیار و لێكۆڵینەوە لە پێشكەشكاری بەرنامەكە دەكەن.

ناڤانلی كە بەدیارترین رکابەرى پۆتن ناودەبرا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى ئەو وڵاتە، بە تۆمەتی فیڵ و تێوەگلان لە گەندەڵیەوە مافی خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا لێسەندراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە بڕیاریداوە كە خۆی و لایەنگرانی بایكۆتی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بكەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە